محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی هەموارکردنی یاسای بودجە و چارەسەری قەیرانی مووچە لە هەرێم، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەكی لاوەكی کە پێکهاتوون لە ژمارەیەك ئەندامی لیژنەی دارایی و راوێژكارانی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی پێكهێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،هەموارکردنی یاسای بودجە دوو دۆسیە دەگرێتەوە یەکەمیان پەیوەندی بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە لە دۆسیەی خەرجیی كرداری (نفقات فعلی)یەوە بۆ خەرجیی حاكیمە و دووەمیشیان پەیوەندی بە كێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە کە دەیانەوێت هاوشێوەی بەغدادی لێبکرێت، لە بەرامبەردا هەرێم لە داهاتی ئەو 85 هەزار بەرمیل نەوتەی لە رۆژێکدا بەرهەمیدەهێنێت قەرزەکانی دەداتەوە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە لیژنەکە دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات.

بابەتی پێشتر

لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەرگرتن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كارەبای ژمارەیەك…
Total
0
Share