میسر ڤیزای لەسەر ئەم هاوڵاتییانەی عێراق هەڵگرت

حکومەتی میسر پێدانی ڤیزای لەسەر منداڵان و کەسانی بەتەمەنی عێراق هەڵگرت.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوەی میسر، لەمەودوا ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی تەمەنیان لە خوار 16 ساڵان و لەسەروو 60 ساڵانەوەیە بەبێ ڤیزا سەردانی میسر بکەن.

هەر بەپێی بڕیارەکە، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی رێگەپێدانی کارکردنی کاتیی هەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ دەتوانێت بەبێ ڤیزا سەردانی میسر بکات، بەمەرجێک پێش کۆتایهاتنی شەش مانگەکە دەبێت بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
Total
0
Share