جەبار گۆران: بە گرتنەبەری رێكارەكان دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی دۆلاری كاش لە رێگای پێنج بانكی دیكەوە جگەلە بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت بەو هەنگاوانەش لە دوای سەری ساڵی نوێوە بەهای 100 دۆلار دابەزێت بۆ خوار 150 هەزار دینار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیای ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە پێدانی دۆلار بە كاش لەلایەن ئەمریكاوە زیادبكرێت بۆ پێنج بانكی دیكە لە عێراق جگەلە بانكی ناوەندیی عێراق، لە هەمانكاتدا پڕۆسەی حەواڵەكردن خێراتر دەكرێت و هەموو ئەوانەش وادەكەن خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕدا كەمببێتەوە و بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە ببینێت.

بە بڕوای جەبار گۆران بە گرتنەبەری ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندیی عێراق لە دوای سەری ساڵی نوێوە كە دەبێت سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەكان لەبری دۆلار بە دینار بێت بەهای دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار 150 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

تورکیا ڤیزای گەشتیاری بۆ هاوڵاتییانی شەش وڵات هەڵگرت

بابەتی دواتر

سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share