سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت و شایستە داراییەكەشیان بەبێ لێبڕین بۆ خەرجدەكرێت.

بنار محەمەد بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی یەكشەممە مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت و شایستە داراییەكەیان بەبێ لێبڕین بۆ خەرجدەكرێت.

وتیشی، “چەكی پارەكەمان ئامادەكردووە و لەلایەن بانكیشەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە پارەی پێویست بۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ تەرخانكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share