بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییاندان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی 70 و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی دژەتیرۆر و ئاسایش و هێزەكانی كۆماندۆ.

لە دیدارەكەدا ئامادەبووان وێڕای هەواڵپرسی و بەخێرهاتنەوەی سەرۆك بافڵ، هیوای چاكبوونەوە و سەلامەتییان بۆ خواست لە بەرامبەر ئەو چارەسەرە پزیشكییەی لە ماوەی رابردوودا وەریگرتووە.

لەبەرامبەردا سەرۆك بافڵ ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییان و سەقامگیریی هەرێمەكەماندان.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی فینلاند دوای دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی دەستبەرداری هاوسەرەکەی بوو

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە یەكتربڕی فاروق بەردەوامە و پڕۆژەكە چووەتە قۆناغێكی نوێوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share