پەرلەمانتارێك: بەغداد لە ناردنی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خراوەتەروو و دەشڵێت، “تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە ناردنی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت”.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دانوستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوامە و ناكرێت كێشەی مووچە لە 2014ەوە لە هەرێمی كوردستان هەیە و بەم شێوەیە بەردەوامبێت و لە ئێستاشدا دۆسیەی نەوتی هەرێم حكومەتی عێراق لێی بەرپرسە.

راشیگەیاند، پێویستە سەرەتا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و دواتر هەمواری یاسای بودجە بكرێت كە ئەوەش لەلایەن لیژنەی داراییەوە تاوتوێدەكرێت و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە و تا ئەو كاتەی یاسای بودجەش هەمواردەكرێتەوە ناردنی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت.

ئاشكراشیكرد، چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچەخراوەتەڕوو كە یەكێك لە پێشنیازەكان ئەوەیە كە مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە یاخود بخرێتە سەر بودجەی حاكیمە و هەموو هەوڵەكانیش بەو ئاراستەیەن كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیكەی 2 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 10 نان دەبێت بە هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share