تورکیا ڤیزای گەشتیاری بۆ هاوڵاتییانی شەش وڵات هەڵگرت

بە ئامانجی بەرزکردنەوەی داهاتی گەشتیاری، تورکیا پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە هاوڵاتییانی ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا و کەنەدا هەڵگرت.

بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی تورکیا، ڤیزای گەشتیاریی لەسەر هاوڵاتییانی هەریەکە لە بەحرەین، ئیمارات، سەڵتەنەی عوممان، سعودییە، ئەمریکا و کەنەدا هەڵگیرا.

پێشتریش وڵاتەکە، پێدانی ڤیزای لەسەر هاوڵاتییانی قەتەر و کوەیت و دەوڵەتانی ناو ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هەڵگرتبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی…
Total
0
Share