لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکوک بە رێژەی %100 زیادیانکردووە.
رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، دەنگەکانی یەکێتی لە ھەموو سنوورەکان بەتایبەت لە کەرکوک زیادیانکردووە، لە ھەڵبژاردنی رابردوو نزیکەی 80 ھەزار دەنگی بەدەستھێنابوو، بەڵام لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتر لە 159 ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە و رێژەکە %100ە.
ئاماژەی بەوەش کرد،لە جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت نزیکەی 16 ھەزار دەنگ بۆ یەکێتی زیاد دەبێت.
رۆژی 18ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، لەو هەڵبژاردنەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.