كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و سبەینێ شەممە، لە كاتەكانی ئێوارە بارانبارین لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و پلەكانی گەرماش بەرزتردەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و سەرەتا لە كاتەكانی ئێوارە بارانبارین لە بەشی باكووری ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و دواتر لە شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەكات لە زۆربەی ناوچەكانی تر بارانبارینمان دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر 12 پلەسلێمانی 11 پلەدهۆك 9 پلەكەركوك 16 پلەهەڵەبجە 11 پلەزاخۆ 11 پلەسۆران 8 پلەگەرمیان 17 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: بەیاننامەکەی پارتی دەرچونی پێشوەختە لە یەکڕیزی کورد لە بەغداد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەیاننامەیەکی فراکسیۆنی پارتییەوە ڕایگەیاند، “، ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی…
Total
0
Share