لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ بەڕێوبەری سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكان”.

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کە واژۆی د. سەباح نەسرەدینی لەسەرە، ” بڕیاردرا بەدابەزاندنی دەسەڵاتی گواستنەوەی فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی بۆ بەڕێوبەری نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكانی سەر بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “بەڕێوبەر و بەرێوبەری كارگێڕی بەرپرس دەبن لە پاراستنی میلاكی دەزگاكەیان و فەرمانی كارگێڕی لەلایەن ئەو دەزگایەوە دەردەكرێت كە كارمەندەكەی لێ دەگوازرێتەوە و پێویستە لاری نەبوونی هەردوولا هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ فڕۆكەخانەى سلێمانى حەوت كەس بە شنگنی ساختەوە دەستگیركران

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دەڵێت، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكراكردووه‌، كە ‏خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.‏ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌…
زیاتر ببینە

پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب ئەمساڵ زیاتر 55%ی بەشداربووانی لە دەرەوەی عێراقن

کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی ئاشکرایکرد، پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە و پێشانگاکە…
Total
0
Share