سوودە تەندروستییەکانی مێوژ

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک چەند سودێکی تەندروستیی مێوژ دەخاتەڕوو.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە سوودە تەندروستییەکانی مێوژ دەکات.

ئەو پزیشکە سوودەکانی مێوژ لە چەند خاڵێکدا دەخاتەڕوو:

1- خۆپاراستن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی و چارەسەرکردنی : نیو کوپ لە مێوژ(% 7 بۆ %12) پێداویستی رۆژانەی مرۆڤی لە ماددەی ئاسن تێدایە.

2- دەوڵەمەندە بە ماددە ریشاڵییەکان، بۆیە رۆڵی هەیە لە چالاککردنی کۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی ، هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ .

3- زیادکردنی کێش و چارەسەری لاوازی لەو کەسانەی کێشەی کەمی کێشیان هەیە بە تایبەت لە کاتی نەبوون یان کەمی ئارەزوی خواردن، چونکە نیو کوپ نزیکەی  216 کالۆری تێدایە.

4- خۆپاراستن لە کەمی کالسێوم و نەرم بوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە، هەموو کوپێک نزیکەی (% 10) پێداویستی رۆژانەی مرۆڤی لە کالسێومی تێدایە .

5- دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک پۆلی فینۆڵ و فینۆڵ  کە رۆڵیان لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە هەیە.

6-پاراستنی تەندروستیی ناودەم و ددانەکان، بە هۆی بوونی هەندێک ماددە کە دژە بەکتریای ناودەمن ، هەروەها بژاردەیەکی باشە لە بری شیرینی دروستکراو و شەکری سپی .

7- پاراستنی تەندروستیی پێست و رێگریکردن لە وەرینی قژ و زوو سپی بوونی و زوو پیربوونی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی .

8- زۆر بەکەڵکە بۆ تەندروستیی خانمانی دووگیان و کۆرپەلە بە تایبەت ئەوانەی کێشەی گەدە و دڵ تێکهەڵهاتنی بەیانی و قەبزی زۆر و کەمی ماددەی ئاسنیان هەیە.

 

 

بابەتی پێشتر

عێراق 41 کەس دیپۆرت دەکاتەوە

بابەتی دواتر

رزگار حاجی حەمە: دەنگەکەنی یەکێتی لە کەرکوک بە رێژەی 100% زیادیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share