سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی هەواڵێک رەتدەکاتەوە

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی رەتیدەکاتەوە، کاریان بۆ کەمکردنەوەی کورسییەکانی پارتی لە کەرکوک كردبێت.

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەواڵێکی بێبنەما و چەواشەکاریدا کەناڵی کوردستان 24 سەبارەت بە دوو کورسییەکەی پارتی لە کەرکوک و ئەگەری لەدەستدانی کورسییەکی حزبەکەیان لەو پارێزگایە، هەستاوە بە داتاشینی درۆیەکی شاخدار و بێبنەما، گوایە یەکێتی لە هەوڵی ئەوەدایە یەکێک لەو دوو کورسییەی کە پارتی بەدەستیهێناوە بۆ بەرژەوەندیی کاندیدێکی عەرەب یەکلایی بکاتەوە، لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە دابەشکاری دەنگەکان بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەموارکراوە، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت دەنگ و کورسیی لایەنێکی دیکە بۆ خۆی یان کەسێکی دیکە یەکلاییبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوە لە یەکێتی و مێژووەکەی ناوەشێتەوە کار بۆ کەمکردنەوەی دەنگی کورد لە کەرکوک بکات، چونکە ئێمە لە کەرکوک شەڕی نەتەوە و بەدەستهێنانەوەی خاک دەکەین، دەنگێک بۆ ئێمە زۆرە نەک لەدەستدانی کورسییەک”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا سەنتەری هەڵبژاردنەكان ئاشکرایکردووە، سەرانی کەناڵە چەواشەکارەکەی کوردستان 24 ئاگادار دەکەینەوە رێوشوێنی یاسایی لە بەرانبەریان دەگرینەبەر و لە دادگا و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکەین.

بابەتی پێشتر

بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

"یەكێتی یەكەم بەرهەمی یەكڕیزی لەژێر سەركردایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەچنێتەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share