بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە یەدەگی ئاویی عێراقدا هەبوو.

عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بارانبارین و لافاوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری ئەرێنی لەسەر یەدەگی ئاویی ستراتیژی هەیە.

راشیگەیاند، باران و لافاو قەرەبووی کەمیی یەدەگە ستراتیژییەکان دەکاتەوە و یەدەگی ئاوی ستراتیژی لە بەنداوەکاندا وردە وردە زیادی کردووە و دۆخی ئاوی هاوینی داهاتوو باشتر دەبێت لە پێشووتر بە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوی پێویست.

هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، دوو بەنداو لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەربەلا دروستدەکرێن کە پشت بە ئاوی باراناو دەبەستن.

​

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە…
Total
0
Share