چەمچەماڵ.. كەسێك برایەكی خۆی كوشت

گەنجێكی تەمەن 33 ساڵ كوژرا

لەسەر دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا، لە چەمچەماڵ كەسێك برایەكی خۆی كوشت.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئەمڕۆ یەكشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، كاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێكی تەمەن 33 ساڵ گەیەندرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ.

وتیشی، قوربانییەكە ئاسەواری چەند فیشەكێكی پێوە بوو، بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدابوو

بكوژ و كوژراو برای یەكترین و لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندی قەرەتامۆری سەر بە ناحیەی شۆڕش-ن، دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ-ن.

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشكنین، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كرا، پاش گەڕاندنەوەشی، ڕادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە.

پۆلیسی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ لەسەر گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

عێراق بەنیازی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share