حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک تاوتوێدەكات”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ کە دەکاتە 20ی كانوونی یەكەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەت، كۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک تاوتوێدەكات”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، “بڕگەیەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددە و بڕگەكانی رەشنووسی یەكەمی رێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان”.
دەشڵێت، “بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان”.