سلێمانی.. ژمارەیەک هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی 22 هەلی دامەزراندنی راگەیاند بەمەبەستی کارکردن لە ماڵەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ِ ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “دوا بە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تایبەت بە دامەزراندنی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە رۆژانی رابردوودا ، لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنرا، پاش گفتوگۆی ورد بۆ رەخساندنی هەلی یەکسان و خزمەتکردنی زیاتر بە ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و بڕیاردرا بە کاراکردنی لینکی فۆڕمی دامەزراندن لە رۆژی یەکشەممە  لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو پسپۆڕیانەی ئاماژەیان پێدراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بەچەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بە شێوەی ئۆنلاین تەنها دوو هەزار و 200  بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە و پڕۆسەکە دەوەستێت، لە قۆناغی دووەم 220 کەس بەپێی خاڵبەندی لەو ژمارەیە جیادەکرێنەوە و لەقۆناغی سێیەم 22 کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن”.

ئاشکراشی کرد، ” هەلی دامەزراندنەکان بۆ پسپۆڕییەکانی توێژەری کۆمەڵایەتی بەم شێوەیە دەبن (شەش توێژەری کۆمەڵایەتی، شەش توێژەری دەروونی، 10 چاودێر هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم،ئامادەیی،بنەڕەتی )”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکان بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی سنووری شارەکە بەردەوامیی هەیە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share