لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردن: هیچ پێشێلکارییەکمان تۆمار نەکرد

لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق سەرکەوتنی پلانی ئەمنی لەو هەڵبژاردنەدا راگەیاند و دەڵێت، “پلانە ئەمنییەکەمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قەیس محەمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، “پلانی ئەمنیمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و بۆ یەکەمجارە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیمان تۆمار نەکرد”.

دەشڵێت، “زیاتر لە 300 کەس دەستگیرکراون کە بە پێچەوانەی رێنماییەکانی هەڵبژاردنەوە هەڵسوکەوتیان کردووە”.

سەبارەت بە گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ ناوەندی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرۆکی لیژنەی ئەمنی وتی، “لە تەواوی عێراقدا و لە کاتێکی پێوانەیدا تەواوی ئەو میمۆریانەی کە زانیارییەکانی هەڵبژاردنیان تێدایە لە رێگای هێزە ئەمنییەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان”.

روونیشیکردەوە، “بڕیاربوو 80٪ی ئەو میمۆریانە لە رێگەی ئاسمانییەوە بگوازرێنەوە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە رێگەی وشکانییەوە گواسترانەوە”.

بابەتی پێشتر

کارەبای هەرێم: توانای بەرهەمهێنانی کارەبامان بەرزکردووەتەوە

بابەتی دواتر

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: 5 کورسیمان مسۆگەر کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەسەر كارلادراوی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و جەختیان لە…
زیاتر ببینە

هۆشداری لە روودانی لافاو دەدرێت

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتووەدا تەواوی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share