کارەبای هەرێم: توانای بەرهەمهێنانی کارەبامان بەرزکردووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بەرزکردووەتەوە و بڕیار لەسەر بە یەکسانی دابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان دراوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەیان بە  سەرپەرشتیی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لەدابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان درا.

باس لەوەش دەکات، “تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لیژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچوونی سەرپێچییەکان و بڕیار درا هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە ئەنجام بدرێت کە لە دەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبایان راکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە،هەروەها بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان درا”.

بەپێی راگەیاندراوەکە، وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ 3400 مێگاوات بەرزکردووتەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ سەرووی 6000 مێگاوات کارەبا بەرز بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: سەرەڕای زۆری سەرچاوە ئاوییەکان لە سنوورەکەمان بەڵام تەنیا کەسێک خـ.ـنکاوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هۆکارێکی سەرەکیی کە وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچەکانمان بکەن، بوونی ئاسایشێکی پارێزراوە لە…
Total
0
Share