هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری دەدات لە هەژاری و بێ لانە بوونی دانیشتوانی عێراق

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانونی یەکەم ئاشکرایکرد کە بەچۆڵکردنی کەمپەکانی ئاوارەکان لە عێراق و قەرەبونەکردنەوەیان بە شوێنێکی دیکەی ژیان، هۆکار دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دانیشتوانی عێراق بە هەژاری و بێ لانەیی.

بەلقیس والی، شارەزای بواری قەیرانەکان لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە، “دەسەڵاتداران لە دەسەڵاتیاندا هەیە ئاوارەکان لە کەمپەکانەوە بگوازنەوە بۆ شوێنی گونجاوتر، لەکاتێکدا حکومەت ڕێکارەکانی دابینکردنی شوێن و ژیانیان بگرێتەبەر، بەڵام گواستنەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانەوە بەبێ ئەوەی شوێنی ژیان، ئاو، خۆراک و چاودێری تەندروستی و پیداویستییە بنەڕەتییەکانی وەک ئاسایش و ئاشتی مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات”.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە، “دوبارە گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانەی ساڵانێکە لە کەمپەکاندا دەژین، بۆ ژیانی ئاسایی کارێکی ئەرێنییە، بەڵام ناچارکردنی بەشێک لەوانەی ئێستا لەکەمپەکاندا دەژین بە چۆڵکردنی ئەو کەمپانە لەکاتێکدا شوێنی مانەوە و خۆراک و پێداویستییەکانیان بۆ ماوەی 24 کاتژمێریش نییە کارێکی مەترسیدارە”.

لە تشرینی یەکەمی 2020دا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکبهێنێت بۆ چۆڵکردنی 17 کەمپی ئاوارەکان کە ئێستا نزیکەی 60 هەزار و 337 ئاوارەی تێدا نیشتەجێبووە، بەهۆی شەڕەکانی داعش ئاوارە بوون و لەو کەمپانە نیشتەجێ کراون.

تاوەکو ئێستا حکومەت 11 کەمپی ئاوارەکانی چۆڵکردووە، زۆرینەی دانیشتوانی ئەو کەمپانەش ژنان و منداڵانن، ئێستاش پێنج کەمپ ماوەتەوە کە ڕێکارەکانی چۆڵکردن تێیاندا دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

يونسێف: 22 هەزار منداڵ لە نەیجیریا ساڵی ڕابردوو تووشی ئەیدز بوون

بابەتی دواتر

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی دەنگۆی ڕێككەوتنێك لەگەڵ پارتی ڕەت دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share