دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: 5 کورسیمان مسۆگەر کردووە

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “بەپێی ئەو سیستمەی ئێستا پەیڕەودەکرێت، تا ئێستا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنج کورسی مسۆگەر کردووە”.

رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سوپاسی هەموو هاوڵاتییانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین کە بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداریی هەڵبژاردنیان کرد و ئەو جۆرە بەشداریکردنەی کورد جێگای دەستخۆشییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا رێژەی دەنگەکانی یەکێتی لە پێشەوەی هەموو لایەنەکانی دیکەوەیە و ئاستێکی باشی دەنگی بەدەستهێناوە و پێشبینیش دەکەین زیاتر لە 150 هەزار دەنگ لە کەرکوک بەدەستبهێنێت”.

سەبارەت بە ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی لە کەرکوک رزگار حاجی حەمە دەڵێت، “بەپێی ئەو سیستەمەی لە هەڵبژاردندا پەیڕەودەکرێت یەکێتی تا ئێستا پێنج کورسی مسۆگەر کردووە و پێشبینی دەکەین دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی بگاتە شەش کورسی و زیاتر”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، “بەپێی ئەوەی کە هێزی یەکەمە، پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد دەبێت و لە نێو کوردیشدا بۆ یەکێتی دەبێت، هاوکات لە داهاتوودا ئەو مامەڵە چەوتەی کە لەگەڵ هاوڵاتییانی کەرکوک کراوە راستیدەکەینەوە و بە هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال کار دەکەیەن لەو شارەدا”.

بابەتی پێشتر

لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردن: هیچ پێشێلکارییەکمان تۆمار نەکرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مەسیحییەكان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەخەینە ئەستۆی بارزانی و مالیكی

پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان…
Total
0
Share