لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە و گونجاوی داڕشتووە و سیاسەتێكی واقیعبینانەی نەگۆڕی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەی كەركوك ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەر بۆیە جەماوەری ناوچەكە بە گەرمی پێشوازی لەو سیاسەتە دەكەن و دەزانن تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیرییان بۆ فەراهەم بكات”.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە، “ئەوەی بۆتە جێگای دڵخۆشی و ئۆمێدێكی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێناوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپارێزگاكانی كەركوك و دیالە سەركەوتن بەدەستدێنێت، ئەوەیە كە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكانی عێراق، لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی بەشداربووانی دەنگدەرانی تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی (كەلار، كفری، چەمچەماڵ، تەكیێ، تاسڵوجە، ناوشاری سلێمانی و ناوەندەكانی دیكە) بە رێژەیەكی زۆر جیاواز لە هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق زیاتربوو، تەنانەت لە هەندێك ناوەندی دەنگدان رێژەی بەشدابووان گەیشتووەتە 96% بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.
ئاشكراشیكرد، لە هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەتدا كەمترین دەنگی بەشداربووان لە پارێزگای سلێمانی پووچەڵكراونەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژاردنی پێشوودا كەمترین رێژەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوو، هەروەك زۆرترین دەنگی پووچەڵكراو لە هەمان پارێزگابوو”، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.

دەشڵێت، “دەبێت ئاماژە بەو راستییەش بدەین كە هۆكاری ئەم سپرایزە دڵخۆشكەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە و گونجاوی داڕشتبوو، هۆكارێكی دیكەی سەركەوتنی یەكێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سیاسەتێكی واقیعبینانەی نەگۆڕی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و ناوچەكانی دیكە، بۆیە جەماوەری ناوچەكە بە گەرمی پێشوازی لەو سیاسەتە دەكەن و دەزانن تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیرییان بۆ فەراهەم بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتباری کـ.ـوشتنی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباری ئەنجامدانی تاوانی کـ.ـوشتنی سێ هاوڵاتیی خانەوادەیەک لە شاری هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا.…
زیاتر ببینە

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: ئه‌وانه‌ى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ند خوێندكار نه‌بوون

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی یه‌كێتی له‌ سلێمانى دەڵێت، ئەوانەی هێرشیانكردە سەر مەڵبەند خوێندكار ‏نەبوون، خەڵكی دیكە بوون.‏ جه‌بار فارس،…
Total
0
Share