قوباد تاڵەبانی هەنگاوە چاکسازییەکانی ئەمدواییەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێکرد

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم، هەنگاوە چاکسازییەکانی ئەمدواییەی تاوتوێکرد و باسی لە دۆخی ناوخۆی یەکێتی کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی ئاب، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆبێرتۆ پالەدینۆ، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان كۆبووەوە و لەبارەی كۆمەڵێك پرسی جێبایەخی هەردوولا گفتوگۆیان كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پوختەیەكی لەبارەی دەرەنجامەكانی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق – ئەمریكا، بۆ جێگری سەرۆك وەزیران باسكرد، پابەندیی هاوپەیمانانیشی بە شەڕی داعش و پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە دووپاتكردەوە.

ماتیۆ تولەر، ئاماژەی بە ستایشی ڕۆڵی قوباد تاڵەبانی كردووە بۆ هەنگاوەکانی چاکسازی، لەنێویاندا چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و جەختیكردەوە “ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاکاندا، بەتایبەتیش لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کەرتی تایبەتدا”.

لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق-یشەوە، هەردوولا هاوڕابوون، كە‌ گرنگە‌ لە کاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەکە، لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە لەوەی حکومەت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و کەمکردنەوەی ڕۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
Total
0
Share