وەزیری پێشمەرگە: گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تـ.ـیرۆریسـ.ـتییەی ئەمشەو کە لە ڕێگەی درۆنی بـ.ـۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی ‘زەرگەزەوی’ لە سنووری شاری هەولێر دەکەین. بەداخەوە ئەم پـ.ـەلامارە دڕەنـ.ـدانەیە بووە هۆی شـ.ـەهـ.ـیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و هاوسەرەکەی.”

وتیشی، بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

وەزیری پێشمەرگە دووپاتی دەکاتەوە، “گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندەرێک: کەسانێک دەیانەوێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن و گرژی دروستببێت

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە و یەکێک لە خوێندکارەکانی ناو خۆپیشاندانەکە دەڵێت، کەسانێک…
Total
0
Share