دڵنیایى لەبارەى وەرزى دابارینى داهاتوو دەدرێت

شارەزایەکى کەشناسی دەڵێت، بەپێى پێشبینییەکانى دەزگا کەشناسییەکان سەرەتاى پاییزى داهاتوو دۆخى وشکەساڵى لەسەر ناوچەکەمان لادەچێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزاى بوارى کەشناسى رایگەیاند، دەزگاى “apec “ى کۆرى کە یەکێکە لە دەزگا کەشناسییەکانى جیهان ئاماژه به لاچوونی دۆخی وشکەساڵی لەسەر ناوچەکانمان دەدات و بەپێى دەزگاکە پاییزی داهاتوو باران لە نۆڕماڵ نزیک دەبێتەوە.

وتیشى، “لەبەر ئەوەی مانگەکانی نۆ و دە خۆیان بارانی مانگانەیان کەمە و رەنگە باران خوار نۆڕماڵیش بێت، بۆیه بەگشتى باشبوونێکی ئەوتۆی بۆ ناوچەکانمان پێوە دیارنیه، بەڵام لەگەڵ چوونە ناو مانگى یانزە جیاوازیی زۆر دەبێت و بۆ مانگى دوانزەش دەگاتە لوتکە و لە هەموو مانگەکانی پێشتر باشتر دەبێت، لە ئاکامیشیدا بارانی پەڵە له مانگی یانزەوە دەستپێدەکات تا ناو دوانزەش پەڵەی سەرتاسەری دەدات”.

واتا ئەمساڵ لە هیچ ناوچەیەک پەڵە وەک ساڵى رابردوو دواناکەوێت، رەنگە بەنزیکەیی لە هەموو ناوچەکان لە مانگی یانزە پەڵە بدات، گەر لە هەندێک ناوچەش بەتەواوی نەیدات 99% لە مانگی دوانزه دەیدات، شاڵاو هیدایەت واى وت.

ئەوەشى خستەڕوو، بەوپێیش مادام لەناو پاییز وشکساڵی بەڕۆکی ناوچەکه بەردەدات، دۆخى دابارین لە دواتردا بەرەو باشبوونى زیاتر دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی فیدراڵ دادپەروەر نەبووە”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی…
Total
0
Share