مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: لە رۆژی ئاڵادا سەری رێز و وەفا لە ئاست گڵکۆی شەهیدان دادەنەوێنین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەری رێز و وەفا بۆ ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین کە لەپێناو شەکانەوەی ئاڵای كوردستاندا گیانی خۆیان سپارد.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە رایگەیاند، “لەم رۆژە شكۆمەندە سەری رێز و وەفا دادەنوێنین لە ئاست گلكۆی هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان، ئەوانەی لەپێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵا پیرۆزە گیانی خۆیان كردە قوربانی، سڵاوی ئەمەك و وەفاداری دەنێرین بۆ هەموو پێشمەرگەی كوردستان و زیندانی سیاسی و تێكۆشەرانی كوردستان”.

لە پەیامەکەدا هاتووە، “لە پێناو شەكانەوەی ئەم ئاڵایە، كە هێمای خۆڕاگری و یەكێتیی گەلەكەمانە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەكان و خەڵكی كوردستان لەدەوری ئامانجە باڵاكان و بەرژەوەندییە گشتیەكان هاودەنگ و هاوهەڵویستن بن، تا بە یەكێتی و یەكگرتوویی پارێزگاری لە ئەزمون و قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەین”.

رۆژی 17ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە، ساڵانە لەم رۆژەدا لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن لە كەركوك: سكاڵامان پێنەگەیشتووە كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر داعش لە سنووری قەزای دوزخورماتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چەندین مۆڵەگەیان تەقێندراوەتەوە.…
Total
0
Share