دوای کاتژمێر پێنج دوو تەلسکۆب لە گڵەزەردە دادەنرێن بۆ چاودێریی مانگ

کەمال فاتیح، راسپێردراوی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەچنە گڵەزەردە بۆ چاودێریی مانگ، بەڵام ئەمساڵ دوور لە چاوی کامێرا دەبێت.

راسپێدراوەکەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ ئاماژەی بەوەشکرد، بەبۆنەی بوونی هەورەوە بینینی مانگ قورس دەبێت، بەڵام لە رووە شەرعییەکەوە دەبێت هەر بچن بۆ ئەوەی ئەگەر سبەی سوێن بخورێت کە مانگ بیندراوە یاخود نا، سوێندەکە نەکەوێت و بە چاوی سەر بابەتەکە یەکلابکرێتەوە.

کەمال فاتیح ئاشکراشیکرد، ئەو وڵاتانەی یەکەم رۆژی جەژنیان دیاریکردووە بە رۆژی چوارشەممە گرنگیی و یەکەمایەتییان داوە بە پێشبینییە فەلەکناسییەکان کە هاوشانی چاودێریکردنی مانگە بە چاوی سەر، بەڵام جیاوازی هەیە لەکاتی خۆرهەڵات و خۆرئاوابوون لە نێوان وڵاتەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینییە فەلەکناسییەکان دەریدەخەن سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە، بەڵام دەبێت بە چاوی سەر چاودێریی مانگ بکرێت بۆ ئەوەی بسەلمێندرێت سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە یاخود یەکەم رۆژی جەژنە.

لەبارەی ئەو قسانەی خەڵک کە باس لەوە دەکەن، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی سعودیە دەکەن کەمال فاتیح رایگەیاند، بابەتەکە پەیوەندی بەو وڵاتانەوەیە کە لە هێڵی درێژیدا هاوبەشن، دەکرێت پشت بە سعودیە ببەسترێت چونکە کەرەستەی پێشکەوتوویان هەیە و ئەگەر ئەوان ئەو بابەتە زانستی و شەرعییەمان بۆ یەکلابکەنەوە ئەوە دەبێت سوپاسیان بکەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارام هادی: نیشاندانی سلێمانی وەک شارێکی ناسەقامگیر هەوڵێکە بۆ تۆڵەکردنەوە لە ناسنامەی ڕەخنەگرانەی شارەکە بەرامبەر بە تاکڕەویی پارتی

ئارام هادی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، نووسینێکی سەبارەت بە هەوڵی میدیاکانی پارتی بۆ ترساندنی خەڵکی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆکاری نۆژەنکردنەوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share