ڕاگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر داعش لە سنووری قەزای دوزخورماتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چەندین مۆڵەگەیان تەقێندراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25ی تەمموز هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی حەشارگەکانی تیرۆرستانی داعش لە گوندی تاوێرکەوەی سنووری قەزای دوزخورماتوو ئەنجامدا.

ئاشكراشیكرد، لەمیانەی هەڵمەتەكەدا چەندین مۆڵگەی تیرۆرستانی داعش تەقێندرایەوە.

ناوچەی كێوماڵكردنەكە دەكەوێتە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان (نێوان هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان).

بابەتی پێشتر

بزوێنەری بەڕازیلی لە ئارسیناڵ دەبەسترێت

بابەتی دواتر

هێرشكرایەسەر كێڵگەی كۆرمۆر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share