هاتوچۆی هەولێر مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگرێت

بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری بۆ ماوەی 12 رۆژ، مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت،” ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، به هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى، لە رۆژی پێنجشەممە 21 ی کانونی یەکەم، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ رايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش و هۆبەکانییەوە تاکو 2ی کانونی دووەم ، رادەگیرێت، بۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن”.

بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەو راگرتنە بە سەر بچێت وەک (ساڵانە و مۆلەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل )بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام ،وە هیچ کەسێک تووشی پێبژاردن بەهۆی دواکەوتن نابێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکاران: هەمیشە لەگەڵ خوێندکاران و گەنجان دەمێنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی یادی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی كۆمەڵەی خوێندكارانی…
Total
0
Share