كۆمسیۆن لە كەركوك: سكاڵامان پێنەگەیشتووە كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كەركوك رایدەگەیەنێت، هیچ پێشێلكاری یان سكاڵایەكیان پێنەگەیشتووە لەمیانەی دەنگدانی تایبەت كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن بووبێت، لەكاتێكدا 18 ساڵە هەڵبژاردن لە شارەكەدا نەكراوە.

دادوەر حسێن عەبدولسادە، ئەندامی نوسینگەی نیشتمانیی سەرپەرشیترای هەڵبژاردن لە كەركوك رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا لە 29 ناوەندی دەنگدان و 135 وێستگە، ژمارەی ئەوانەی رێگەی بەشداریكردنیان پێدرا گەیشتە 57 هەزار و 330 كەس.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری ئەو دادوەرە وتیشی، “رێژەی بەشداریكردن بەرزبوو، لە سایەی بەشدارییەكی فراوانی كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان”.

كۆمسیۆن هیچ سكاڵایەكی پێنەگەیشتووە لەبارەی روودانی ئەو حاڵەتانەی كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێت، سەرجەم چاودێر و بریكاری لایەنەكان لە ناوەندەكانی دەنگدان ئامادەبوون كە پێشتر بە كامێرای چاودێری كۆنتڕۆڵكرابوو و، هیچ پێشێلكارییەك تۆمارنەكراوە، بەرپرسەكەی كۆمسیۆن لە كەركوك وای وت.

لای خۆیەوە عەلی ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی نوسینگەی نیشتمانی لە كەركوك رایگەیاند، رێوشوێنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك رووداوێكی زۆر گرنگە، چونكە پارێزگاكە 18 ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی تیایدا ئەنجامنەدراوە.

روونیشیكردەوە، كۆمسیۆن پلانێكی تەواوی داناوە كە پێداویستییە هونەری، لۆجیستی و خشتەی كاركردنی لەخۆگرتووە و پرۆسەكە بە گونجاوی بەڕێكرا.

دوێنێ شەممە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەچوو، سبەی دەنگدانی گشتی لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق جگە لە هەرێم ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە…
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
Total
0
Share