تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای کەلارەوە بە تۆمەتی دزیکردن داواکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای‌ كه‌لاره‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك کە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی‌‌و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه‌ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

لە دهۆک دوو کەس کوژران

بابەتی دواتر

لەبەر ئەم هۆکارانە رۆژی دوو کیوی بخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share