رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەناو شاری کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەناوشاری کەلار لەنزیک گەڕەکی لانە ستی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و چوار سەرنشین بریندار بوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

كەشتییەك بووە فریادەڕەسی 26 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رێوڕەسمێكی گەورە ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە تونێلی دەبەندیخان بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکە دادەخرێت. لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی…
Total
0
Share