شارەوانی سلێمانی: شەقامێکی تر لە یەکتربڕی فاروق دەکرێتەوە

شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “سبەینێ کە دەکاتە ڕۆژی شەممە، شەقامێکی تر لە یەکتربڕی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی سەبارەت بە کردنەوەی شەقامێک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، “سبەینێ، شەقامی خەدەمیی شەست مەتری لە بەردەمی نەخۆشخانەی فاروق بەرەو نەخۆشخانەی هەرێم، هەروەها فەرعی چوونە ناوەوە بۆ گەڕەکی ئیراهیم ئەحمد دەکرێتەوە بە ڕووی شۆفێراندا”.

دەشڵێت، “سایدی ناوەڕاست لە شەقامی سەرەکی شەست مەتری مەلیک محمود دادەخرێت بە مەبەستی تەواوکردنی قۆناغی دووەمی ئەندەرپاسی فاروق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی…
Total
0
Share