پارەی ساڵی  2014 ی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 کراوە بە چەک و لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەشدەکرێت.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دوای هەوڵە بەردەوامەکانم بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2014 کە نزیکەی 37 ملیار دینارە، کرا بە چەک”.

ئاشکراشی کرد، “لە ڕۆژانی داهاتوو پارەکە بەسەر ئەو جوتیارانەدا دابەشدەکرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە 300 ملیار دیناری گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014، 2015، 2016، 2017 لای حکومەتی عێراق ماوەتەوە و دابەشنەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەکەى ڤیاریاڵ

بابەتی دواتر

پاڵەوانی (NBA) یەکەم یاری بردەوە و بۆستن فیلادلفیای تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share