بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە كەركوك

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە شاری کەرکوک.

سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەسەركردنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی هاوپەیمانیی “كەركوك هێز و ئیرادەمانە” لە شارەكەدا كە ماوەی زیاتر لە 40 رۆژە تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستیپێكردووە.

یەكێتی لەگەڵ حزبی شیوعی بە هاوپەیمانیی “كەركوك هێز و ئیرادەمانە” بە ژمارە 142 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا دەكەن.

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو 18ی كانونی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەو شارە و پارێزگاكانی دیكەی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کێشەی کەمی کارەبا تاووتوێدەکات

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share