قائیمقامیەتی سلێمانی دەستدەگرێت بەسەر دوو تۆن و نیو فستق و کۆگاکە دادەخات

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی دوو تۆن و نیو فستق هەروەها چوار تۆن خوێی پیشەسازی کە خاوەنەکەی ویستوویەتی دەرخواردی هاوڵاتییانی بدات.

لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەکی ئامادەکردن و رەنگکردنی چەرەسدا، دەست بەسەر دوو تۆن و (500) کیلۆگرام فستق و نزیکی چوار تۆن خوێدا دەگرن.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو خوێیەی کە لە ئامادەکردنی چەرەسەکاندا بەکرهێنراوە خوێی پیشەسازی بووە و خاوەنی کۆگاکە بەوجۆرە دەرخواردی هاوڵاتییانی داوە.

بە بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگاکە داخراوە و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون. بێستوون جەبار بەڕێوەبەری…
Total
0
Share