ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کێشەی کەمی کارەبا تاووتوێدەکات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و لە بەشێکیدا کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانیی تاووتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی فریاگوزاریی شارستانی و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی رووداوی ئـاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە لە 8ـ ی ئەم مانگەدا روویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.

ئاشکراشیکرد، لەبەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری كۆتایی لەسەر ڕاپۆرتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان دەدرێت، کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا خرابووەڕوو و بڕیاردان لەسەر ڕاپۆرتەکە بۆ کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە دواخرابوو.

بڕیارە لە بەشی لەبارەی ڕەوشی كارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشتیی سیستمی کارەبا و هەوڵی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و گەڕانەوەی كارەبا و بەرنامەی پریپەید و نرخەكەی تاووتوێ دەكرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق و ئیمارات لەسەر بازرگانیكردن و هاوردە بە درهەم رێككەوتن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە كەركوك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شێخ وەهاب دەستگیركرایەوە

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ماوەی ڕابردوو بەتۆمەتی ساختەكاری لە پسووڵەدا دەستگیركرابوو، دووبارە دەستگیركرایەوە، تۆمەتی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری…
Total
0
Share