وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینە راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلی بارانبارین لە زۆرینەی ناوچەکان کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت باران لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە کە رووی لە ناوچەکەمان کردووە لە ئەمڕۆ لەسەر بەشەکانی رۆژئاوای هەرێم تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەشێوەی نمەبارانە، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگا و بەشی رۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە بارانی مامناوەندی دەبێت، ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت، بەفربارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.

باسیلەوەشکرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت بارانبارین لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتاییدێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەگشتیی نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی دەمێنێتەوە، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران

بابەتی دواتر

عێراق و ئیمارات لەسەر بازرگانیكردن و هاوردە بە درهەم رێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرفەتی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، دامەزراندنی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەی بیارە هەڵناوەشێتەوە و لەبەر زۆريی داواكاری و…
Total
0
Share