ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەم ، کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان دۆخی ئێستای موچەخۆران و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی، “کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ئاسایی تایبەتە بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و چەند پرسێکی ناوخۆی حزب و دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت”.

سەبارەت بە کارنامەی کۆبوونەوەکە ئارێز عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد کە لە کۆبوونەوەکەدا هەندێک پرسی ناوخۆیی تاوتوێدەکرێت، هەروەها دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و موچەخۆران و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی وتیشی، “ئەگەری هەیە هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کاک لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی باسی سەردانەکەی بۆ بەغداد و هۆکار و وردەکارییەکانی ئەو سەردانە بکات و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت”.

پێشتر ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، لەبارەی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێکدا داوایکرد کە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغداد دوابخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

  بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون دواخرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی…
Total
0
Share