كۆچەر جەمال: رۆژانە ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان زیاد دەكات

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، رۆژانە ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان زیاد دەكات و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم ساتە وەختە ئاستی ئاو لە بەنداوەكە 30 سانتیمەتر زیاترە.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بارانبارینی ئەم كاتە كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاو لە بەنداوەكە نابێت، چونكە لە سەرجەم شوێنەكان بارانبارین وەك یەك نییە و لە كاتێكی كەمدایە و تاوە بارانە.

راشیگەیاند، “ئێستا رۆژانە یەك سانتیمەتر ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان زیاددەكات و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم ساتە وەختە ئاستی ئاو لە بەنداوەكە 30 سانتیمەتر زیاترە و لەسەر ئاستی قەزای دوكانیش تێكڕای بارانبارین گەیشتووەتە 497 ملیمەتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چەکدانان هەنگاوێکی مێژوییە بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، چەکدانانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی هەنگاوێکی مێژووییە،…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share