راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە درەنگانی ئەمشەو و بەرەبەیان بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامبوو لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی, پێشبینیدەكرێت لە درەنگانی ئەمشەو و بەرەبەیان نمەباران درێژبێتەوە بۆ سەر هەولێر و ناوچە شاخاوییەكانی، ناوچەكانی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجە و كەركوك.

بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم

پیرمام 0.3 ملم

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

دهۆك 0.7 ملم

زاخۆ 3.4 ملم

ئامێدی 4.2 ملم

بامەرنێ 3.0 ملم

بارزان 0.2 ملم

حاجی ئۆمەران 0.6 ملم

مانگیش 2.0 ملم

سۆران 1.0 ملم

باتوفە 1.2 ملم

مێرگەسرو 1.0 ملم

سیدەكان 0.8 ملم

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك میكانیزمەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share