پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانتارێك دیارترین ئاستەنگییەكانی بەردەم دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت ئاشكرادەكات.

بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی راگەیەندراوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەن ئەنجامبدات.

یوسف سەبعاوی، ئەندامی ئەنجومەنەكە لەبارەی دانیشتنەكەوە پرسیاری ئەوەیە هەیە كە ئایا رێژەی یاسایی ئەندامان لە دانیشتنەكەدا ئامادەدەبن تا دواتر هەنگاوی هەڵبژاردنی سەرۆك بەڕێوەبچێت؟

وتیشی، “زۆرینەی پەرلەمانتاران لە پارێزگاكانیان بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی 18ی كانونی یەكەم و، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی لیست و كاندیدیان هەیە، ئەمەش واتە ئامادەبوونیان لە دانیشتنەكەدا ئەستەمە”.

بۆیە هاتنەدی نیسابی یاسایی لە دانیشتنەكەی سبەینێدا كێشەیە، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە دۆخەكە لەهەر كاتێكدا بێت بگۆڕێت، سەبعاوی وای وت.

پێشتر کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا سوننەکان رێککنەکەوتوون لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ژمارەیەکی زۆر کاندید هەن، بەڵام هەرچۆنێک بێت سێ کاندید چانسی زۆری بردنەوەیان هەیە، ئەویش کاندیدی پێشکەوتن کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە، لەگەڵ کاندیدی سەروەری کە سالم عیساوییە، لەگەڵ کاندیدی عەزم کە د. مەحمود مەشهەدانی-یە.

ئاشکراشیکرد، بە هەموو ئەگەرێک هەڵبژاردنی سەرۆک دەکەوێتە گەڕی دووەم، لە گەڕی یەکەمدا هیچ کاندیدێک ناتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و بە گشتی دەنگەکان پەرش و بڵاودەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share