لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی پێنجوێن کەسێک گیانی لە دەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی قەزای پێنجوێن دوو ئۆتۆمبیل بەیەکیاندا کێشا و کەسێک گیانی لە دەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی قەزای پێنجوێنەوە ئاشکرایکردووە کە ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە پیشەی پاسەوانی سنورە و پلەی ڕائیدە.

ڕوداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی جۆری لاندکرۆزەر لە نزیک گوندی کەوڵۆس ڕویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری لاندکرۆزەرەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

دوای ڕوداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کەسێک کە پلەی ڕائید بووە گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
Total
0
Share