پەرلەمانتارێك میكانیزمەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میكانیزمەكانی چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكات و دەشڵێت، ” عێراق لە رێگای نەناردنی مووچەوە فشار لە هەرێمی كوردستان دەكات”.

د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ چارەسەری كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو پێویستە ئەو قەرزانەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كراوە دوابخرێن و عێراق لەگەڵ ئەوەیەدا بابەتی ئینفاقی فیعلی بمێنێت، بەڵام مووچە بخرێتە سەر حاكیمە و پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت چارەسەربكرێت و بەوەش گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی داهاتوو چارەسەردەكات.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، عێراق لە رێگای نەناردنی مووچەوە فشار لە هەرێمی كوردستان دەكات و لە ئێستادا هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەكان فشاركردنە لە هەرێمی كوردستان و دەكرێت ئەو بابەتە دوابخرێت، جگەلەوەش حكومەتی عێراق لە بابەتی داهاتە ناوخۆییەكاندا غەدری لە هەرێمی كوردستان كردووە داهاتی ناوخۆی 15 پارێزگای عێراقی وەكو داهاتی سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان ئەژماركردووە

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

زانكۆیەكی هەرێم دوو رۆژ دەكاتە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاربەدەستێک لە پۆستەکەی لادرا

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. لە نووسراوێكدا كە واژووی ئیبراهیم نامس…
Total
0
Share