لە گوڵاڵە داعش پێنج گوندنشینی كورد و عەرەبی شەهیدکرد

لە دوو گوندی ناحیەی گوڵاڵەی سەربە قەزای خانەقین، چەکدارانی داعش دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی دەڕفێنن، لە بۆسەیەکدا پێنج هاوڵاتی دیکەیان شەهیدکرد.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندەكانی ئوم حونتە و قەڵا-ی سەربە ناحیەی گوڵاڵە چەکدارانی داعش هێرشێکیان ئەنجامدا و لە هەریەك لەو گوندانە هاوڵاتییەكیان ڕفاندوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی سنوورەکە بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو دوو هاوڵاتییەی ڕفێنراون یەکێکیان خەڵکی گوندی قەڵایە و ناوی یاسر عامر-ە، ئەوی دیکەشیان خەڵکی گوندی ئوم حونتەیە و ناوی عەلی فەرەج-ە.

لای خۆیەوە عەمید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو چەکدارەکانی داعش چەند هاوڵاتییەکیان ڕفاندووە لەسنووری هێزە عێراقییەکان، دواتر کەسوکاری ڕفێنراوەکان بۆ ڕزگارکردنیان بەدوای چەکدارەکاندا ڕۆیشتوون.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە ئەمنییە، چەکدارانی داعش بۆسەیان بۆ کەسوکاری ڕفێنراوەکان داناوە و لەو بۆسەیەدا پێنج گوندنشین شەهیدکراون، کە دووانیان کورد و سیانیان عەرەب بوون، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی میدیا عێراقییەكانیش، لەكاتی پێكدادانەكاندا ئەو دوو هاوڵاتییەی پێشتر ڕفێندرابوون، توانیویانە خۆیان ڕزگاربكەن.

وێنەی کوژراوەکان:

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: وەرزی گەرما و شۆردنی بەردەرگا و ئۆتۆمبیل هۆکاری گرفتی کەمئاوین

بابەتی دواتر

بڕوخێ.. بڕانی كارەبا لە ئێران گەیشتە حاڵەتی وتنەوەی دروشم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share