کۆمەڵێک لە کەنیسەی مەسیحییەکان لە عێراق بڕیاریاندا، ئاهەنگەکانی جەژنی سەری ساڵ و یادی لەدایکبوونی مەسیح نەگێڕن.
رێکخراوی ئۆپن دۆری مەسیحی لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لەسەر داوای پاتریاک کاردینال لویس ساکۆ بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئاگرەکەی حەمدانییە بڕیارماندا ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵ و لەدایکبوونی مەسیح نەگێڕین.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەسیحیەکان نیگەرانن لە دۆخیان لە عێراقدا و پاراستی سەلامەتیان بە هەند وەرنەگیراوە، ئەمەش بەشێکی دیکە بووە لە هۆکارەکانی راگرتنی بۆنەکانی سەری ساڵ.