ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ بە لێپێچینەوە لە بایدن دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە نیازە، رۆژی چوارشەممە، دەنگ لەسەر بڕیارنامەیەک بدات بۆ لێپێچینەوە لەجۆ بایدنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە.

بەپێی زانیاریی میدیاکان، نوێنەرانی کەمینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنەکەدا هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی بەربەست لە پرۆسەی پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیە دروستبکەن، کە دەبێتە هۆی گۆشەگیرکردنی بایدن.

زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پشتیوانی لە دەستپێکردنی رێوشوێنی لێپێچینەوە لە بایدن دەکەن، پێشتر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان دەقی بڕیارنامەیەکیان بڵاوکردەوە کە بەناوی کێلی ئارمسترۆنگ، ئەندامی کۆنگرێسەوە پێشکەشکرابوو، کە تێیدا دەسەڵاتی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانیان بە ئامانجی گۆشەگیرکردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوە.

مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەماوەی رابردوودا رایگەیاند، لێپێچینەوە لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێویستە، چونکە کۆشکی سپی رێگری دەکات لە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان کە پێدەچێت لەلایەن کەسوکاری سەرۆکی وڵاتەوە ئەنجامدرابن.

جۆنسن ئاماژەی بەوەدا، زۆرێک لە لیژنەکانی دادوەری کاری گەورە دەکەن لە گەڕان بەدوای بەڵگەی هەڵەکردن لەنێو ئەندامانی بنەماڵەی بایدن، بەڵام کۆشکی سپی ڕێگری لەم کارە دەکات و هەزاران بەڵگە دەشارێتەوە.

دەشڵێت،”لیژنەی چاودێری و لێپرسینەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی سەرۆکی ئەمریکا لە مامەڵە بازرگانییەکانی کەسوکارەکەی دەکات، کە رەنگە پۆستەکانیان خراپ بەکارهێنابێت”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاندەوە

بابەتی دواتر

مەسیحییەکانی عێراق ئەمساڵ جەژنی سەری ساڵ ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share