250 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 250 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە رێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دوێنێ دووشەممە 11ی کانونی یەکەم، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رەشیدەوە واژوو کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان: له‌ ساڵى ڕابردوو 20 پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ندكراون

په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماری كار و چالاكییه‌كانی دوو وه‌رزی كۆبونه‌وه‌كانی ساڵی ڕابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، له‌ماوه‌یه‌دا 12 بابه‌تی…
Total
0
Share