پلاسخارت: نەتەوە یەکگرتووەکان بە 900 کارمەند پاڵپشتیی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، کە بە 900 کارمەندی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان جێنین پلاسخارت ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتییەکی گەورەی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و چاودێرانی سەربە یونامی لەسەرجەم شارەکانی عێراق چاودێریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان 900 کارمەندی بۆ پاڵپشتی و پێشکەشکردنی هاوکاری لە هەڵبژاردنەکاندا دەبێت و لەوبارەیەوە پلاسخارت وتی، “چاومان لەسەر ڕێگریکردن لە ساختەکاری دەبێت هەروەها ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە و ئەوانەی پسوڵەی دەنگدانیان پێدەبێت “.

پلاسخارت جەختیکردەوە کە کاردەکەن بۆئەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەبەرزترین ئاستی شەفافییەت و پاکی بەڕێوەبچێت و ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنی ئەمجارە دەتوانێت تەواو جیاوازبێت لە هەڵبژاردنەکانی 2018”.

ئاماژەی بەوەکرد، “پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرپرسیارێتیی ئێمە نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتیی عێراقییەکانە”.

سەبارەت بە کەرکوک وتی، “گرنگییەکی تایبەت دەدەین بەکەرکوک و شاندمان ڕەوانەی ئەو پارێزگایە کردووە، کاری ئێمە لەوێ ڕاوێژکردن و ئامۆژگاری پێدان دەبێت نەک سەرپەرشتیکردن”.

بابەتی پێشتر

مۆزەخانەیەک لە پاشماوە پلاستیکییەکان دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەکان: دوای شەش مانگ کاریگەریی ڤاکسینی فایزەر بۆ 47% کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share