پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانیان لە بەغداد بینی، بەڵێنی ئەوەیدا كە پێشنیارێكی باشی ئامادەكردووە بۆ بودجە تایبەت بە مووچە.

وتیشی، “پێشنیارەكە بە جۆرێكە كە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق، بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیشەوە بخرێتە سەر بودجەی حاكیمە”.

لە بودجەی گشتیی عێراقدا، بودجەی سیادی و حاكیمە هەیە، بودجەی وەبەرهێنان و بەكارخستنیش هەیە، حاكیمە ئەو بەشەیە كە خەرجی و دەرمان و پێداویستییە هاوشێوەكانی لێدەردەكرێت، موسەننا ئەمین وای وت.

روونیشیكردەوە، ئیرادەیەكی راستەقینە لە بەغداد هەیە كە مووچە ببرێتە دەرەوەی ئەو ململانێ سیاسییانەی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغداد هەن.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وت، “ئەمە مژدەیەكی خۆشە، هیوادارین لەو هەمواری بودجەیە سەركەوتوو بین”.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: پێویستە كێشەی مامۆستایان چارەسەربكرێت

بابەتی دواتر

چۆمان هەردی لەبارەی خەڵاتەکەیەوە دەدوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لافاو دوو منداڵی خنكاند

دوو منداڵ لە پارێزگای کەرکوک بەھۆی لافاوەوە خنکان. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، لە گوندی حەساری…
Total
0
Share