فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی بردنەدەرەوەی کارت لەلایەن گەشتیارانەوە بڕیاریدا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، گەشتیاران دەتوانن تەنها دوو کارت (credit card)  لەگەڵ خۆیاندا ببەنە دەرەوەی وڵات و لەوە زیاتر رێگەی پێنادرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە دیاردەی بردنەدەرەوەی کرێدیت کارد لەلایەن گەشتیارانەوە زۆر پەرەی سەندبوو و زیاتر لە 2000 کارت لە فڕۆکەخانە دەستیبەسەردا گیراوە.

راشیگەیاندووە، هەر گەشتیارێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئاگاداری بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر

‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی Credit Card, Debt Card بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی ( 2150 ) کارت دەستی بەسەردا گیراوە، لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارهاتووە.

‎ئاگاداری گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر دەکەینەوە، ئەم بابەتە رێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و رێنماییە داراییەکان، هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێکدا.

‎تێبینی/ بەدەر لەم رێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسای دەبێت.

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی لەبارەی رێوڕەسمی وێنەگرتنی خوێندكاران چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share